به‌هۆی بۆردوومانی چڕی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنووری شاخه‌كانی سیده‌كان ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه سووتاون و زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر باخ و بێستان و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌هۆیی كه‌وتنه‌وه خواره‌وه‌ی چه‌ند گوللـه تۆپێكی سوپای توركیا له نزیك هه‌ردوو گوندی "سیران و خه‌لیفان" ئاگر له سنوری هه‌ردوو گونده‌كه كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه وه ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و پاوانی ئه‌وگوندانه سووتان.
له‌مباره‌شه‌وه هاولاتیانی ئه‌و دوو گونده به سه‌ته‌لایتی كوردستانیان ڕاگه‌یاند: ئاگره‌كه مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر دانیشتوانی گونده‌كانمان و ڕه‌زو باخه‌كانمان هه‌بووه.
ده‌شڵێن: دوا به‌دوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌ترسی گه‌وره له سه‌ر ژیانیمان هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌مان داوه و دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیومانه ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه و ڕێگری بكه‌ین له زیاتر سووتانی ڕه‌ز و باخه‌كانمان.
شایه‌نی باسه له‌م ساڵدا به‌هۆیی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره، سه‌دان دۆنم پاوان ودارستان سووتاون و زیانێكی زۆریش به‌ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.