Erbil 28°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 19:27

چه‌کدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی عێراق

له‌ په‌لاماره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پۆلیس برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كی پۆلیسی فیدراڵی له‌ گوندی زه‌ربه‌ی سه‌ر به‌ شاره‌دێی ڕیاز له‌ باشووری كه‌ركوك .

به‌ هۆی ئه‌و په‌لاماره‌ له‌ ناكاوه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پۆلیسی فیدراڵی بریندار بوون.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش ڕوو له‌ زیادبوونه‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وام چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌ په‌لاماری بازگه‌و باره‌گاكانی پۆلیسی فیدراڵ و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا.

له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كدارانی داعش چه‌ندان چه‌كداری عێراق كوژراون و بریندار بوون و به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشه‌ له‌ ناكاوانه‌ی چه‌كدارانی داعش، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق توانای كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.