Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 21:10

ترامپ: کۆریای باکوور هێشتاش هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ئه‌مریکا

پیۆنگ یانگ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ماوه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆریای باكووری درێژ كرده‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شی به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر جیددی ئه‌م وڵاته‌ بۆسه‌ر ئه‌مریكا وه‌سفكرد، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پیۆنگ یانگ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌.

درێژكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور 10 رۆژ دوای دیداره‌كه‌ی نێوان دۆناڵد ترامپ و كیم جونگ ئون بووه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ ترامپ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی وتی كۆریای باكوور چیتر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی نییه‌ بۆسه‌ر ئه‌مریكا.

هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاوكات له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان دوو مانۆڕی سه‌ربازیی خۆی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ رایگه‌یاند ئه‌مكاره‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیی له‌ هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانی نێوان خۆیان و كۆریای باكوور ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا به‌ڵێنیداوه‌ تا مانۆره‌ سه‌ربازییه‌كانی ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی خۆی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كۆریا رابگرێت و ئه‌م بڕیاره‌شی به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پیۆنگ یانگ راگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.