لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له چینه‌وه له‌سه‌ر بخور ده‌ریده‌خات دووكه‌ڵه‌كه‌ی چه‌ندین مادده و ته‌نۆلكه‌ی زیانبه‌خش و ژه‌هرینی تێدایه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له توێژه‌ران ده‌ڵێن“ دووكه‌ڵی به‌شێك له بخوره‌كان له دووكه‌ڵی جگه‌ره مه‌ترسیدارتره.
له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا كۆمپانیاكانی بخور ناچاربكرێن له‌سه‌ر پاكه‌ته‌كانی به‌رهه‌مه‌كانیان، هۆشداری بنووسن سه‌باره‌ت به‌و مادده زیانبه‌خشانه‌ی ده‌كرێت له ئه‌نجامی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵی بخوره‌وه بچنه نێو جه‌سته، كه هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌ن كه له دووكه‌ڵی جگه‌ره‌دا هه‌ن.
بخور جۆری زۆره و هه‌موویان له بۆنخۆشیی دووكه‌ڵه‌كانیاندا هاوبه‌شن، توێژه‌ره‌كانیش توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دوو جۆری بڵاویان كردووه.
توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی دووكه‌ڵی بخوریان هه‌ڵمژیووه ده‌ریخستووه كه تووشی گۆڕانكاری له مادده‌ی بۆماوه‌یی (DNA) و بازدانی بۆماوه‌یی بوونه، كه ئه‌وه‌ش رێگاخۆشكه‌رێكی ناسراوه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه.
توێژه‌ره چینییه‌كان گوتوویانه كه جارێ ناتوانن بڵێن بخور له جگه‌ره خراپتره، چونكه شێوازی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵی جگه‌ره و بخور و سه‌ره‌نجام توێژینه‌وه له هه‌ردووكیان جیاوازن و ناتوانرێ ئه‌نجامه‌كانیان سه‌داسه‌د به‌راورد بكرێن.
رۆنگ ژوو ،سه‌رۆكی تیمی توێژه‌ران، كه مامۆستای زانكۆی ته‌كنۆلۆجیی چینه و فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیایه‌كی پیشه‌سازیی توتنه ده‌ڵێت "ئیدی روونه كه ده‌بێت به وریاییه‌كی زۆرتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بخور بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی سووتاندنی له شوێنه داخراوه‌كان په‌یدا ده‌بن".
وه‌ك بۆ رۆنگ ژوو هاوكاره‌كانی ده‌ركه‌وتووه، له‌كاتی سووتاندنی بخوردا چه‌ندین ته‌نۆلكه و مادده‌ی وردی ژه‌هرین به‌نێو هه‌وای شوێنه‌كه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه، خۆئه‌گه‌ر شوێنه‌كه داخراوبێت، ئه‌وه له‌نێو هه‌وا داخراوه‌كه‌دا چڕ ده‌بنه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێدان هه‌ڵیانده‌مژن بۆ نێو سییه‌كانیان.
ته‌نۆلكه‌كانی نێو دووكه‌ڵی بخور دوای هه‌ڵمژینیان له‌نێو سیكڵدانۆچكه‌كانی سییه‌كاندا گیرده‌خۆن و ناتوانرێت بكرێنه ده‌ره‌وه، دواتر ده‌بنه‌هۆی چه‌ندین كارلێكی نه‌خوازراو له‌نێو شانه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دا.
له هه‌ندێك جۆری بخوردا، چڕی هه‌ندێك مادده و ته‌نۆلكه‌ی زیانبه‌خش له پێكهاته‌یاندا، له‌وه زیاتر بووه كه له دووكه‌ڵی جگه‌ره‌دا هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت جگه‌ره راسته‌وخۆ هه‌ڵده‌مژرێت، به‌ڵام بخور بۆنی ده‌كرێت، بۆیه ناكرێت بگوترێت مادده زیانبه‌خشه‌كانی نێو بخور وه‌ك ئه‌وه‌ی له جگه‌ره‌دا هه‌یه راسته‌وخۆ و به‌و بڕه زۆره ده‌گه‌نه نێو سییه‌كان.
سووتاندنی بخور له بۆنه ئایینییه‌كاندا، نه‌ریتێكی ناسراوه له‌نێو چه‌ند ئایینێكی رۆژهه‌ڵاتی و رۆژئاوایی‌دا و هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێوره‌سمه‌كانی میسرییه كۆنه‌كاندا به‌كارهێنراوه.
سه‌رچاوه/ زری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.