نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكەدا بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو باییز تاڵەبانی، وەزیری پێشووی ئابووری و داراییی حكوومەتی هەرێمی كوردستانهوه، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی دەكات و دەڵێ: یادی كۆچكردوو و سەر ڕاستی و قسەخۆشەكانی هەمیشە لەیادی ئەواندا دەمێننەوە و ژیانی ڕابردوووشی پڕبوو لە تێكۆشان و دڵسۆزی بۆ شۆڕش و گەلی كوردستان.
دەقی پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان:
بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی،
بەداخەوە ئەمڕۆ كەسایەتی و وەزیری پێشووی ئابووری و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوالێخۆشبوو شێخ باییز تاڵەبانی، كۆچی دوایی كرد.
بەوبۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و هاوكارانم لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم و لە خوای مەزن داواكارین جێگەی بەهەشت بێت.
لە كاتی پێكەوە كاركردنماندا، شێخ باییز نموونەی كەسێكی شارەزا و سەرڕاست بوو لە كاركردندا، هەروەها قسەخۆشەكانی هەمیشە گەرماییەكی زیاتری دەدایە كاركردنێكی گونجاو و پڕ لە لێكگەیشتن لەگەڵ شێخ باییزدا، لە هەمانكاتدا ژیانی ڕابردوووشی پڕبوو لە تێكۆشان و دڵسۆزی بۆ شۆڕش و گەلی كوردستان.
سەرڕاستی و قسەشیرینیی شێخ باییز تاڵەبانی وەك یادگارەكانی كەسێكی دڵسۆز لە یادی ئێمەدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێننەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
21/6/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.