Erbil 32°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 11:28

حەویجە.. ته‌رمی کوڕی موختاری گوندێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

درەنگانی شەو لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندرابوو
حەویجە.. ته‌رمی کوڕی موختاری گوندێك بە کوژراوی دۆزرایەوە
کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی (کورە نافلە) له‌ ناحیەی (ڕیاز)ـی سەر بە قەزای حەویجە کوڕی موختاری گوندەکە بەناوی (ساری عەنتر حسێن) لەدایکبووی 1987 لەلایەن چەکدارانی داعش ڕفێندرا.

دوای ئه‌و رووداوه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2018/6/21 بە دووری سێ کیلۆ مەتر لە گوندەکەی خۆیان ته‌رمی ساری عەنتر حسێن بە کوژراوی دۆزرایەوە.

هه‌روه‌ها کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی (شۆراو)ـی شاری کەرکوک نزیک (نەخۆشخانەکە) چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کوردی گەڕەکەکە بەناوی (عەزیز محەمەد) بڕێکی زۆر پارە وئاڵتونیان دزیوە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.

لە دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە رۆژ لە دوای رۆژ دیاردەی كوشتن و سووتاندن و تاڵانكردنی ماڵی هاووڵاتییان له‌ كه‌ركوك روو له‌ زیادبوونه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.