ڕۆژى چوارشه‌ممه 20 ى حوزه‌یرانى 2018 ، كاتژمێر 11:15 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ( د . ح . أ ) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، دانیشتووی گوندی شێنێ، به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
به گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی ناوبراو ، هاوڵاتیه‌كه پیشه‌ى شوان بووه و له چیای مامه‌نده كه ده‌كه‌وێته سنوری ناحیه‌ی هه‌ڵشۆ به‌رد كه‌وتۆته خواره‌وه‌و به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و به هۆیه‌شه‌وه بریندار بووه، دوای به‌ڕێكردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی ، كاتژمێر 3:00ی دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ هاوڵاتیه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێكردووه.
ئامادەکردنی/شکۆ کەناری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.