Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:24

فڕۆکه‌کانی تورکیا بناری چیای شه‌کیو و گه‌لی ماله‌ مه‌لا و تالستا یان بۆردومان کرد

به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00
کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێرمان مه‌هدی داوود له‌ كوێستانی سنی رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7:00  دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا هه‌ریه‌ك له‌بناری چیایی شه‌كیو و گه‌لی ماله‌ مه‌لا و تالستا یان بۆردومان كرد .

ماوه‌ی سێ ڕوژه‌ له‌سه‌ریه‌ك فڕۆكه‌ جه‌نگی و تۆپخانه‌كانی سوپایی توركیا به‌بیانویی هه‌بونی بنكه‌وباره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕو به‌رفراوان چیاو كوێستان و ناوچه‌سنورییه‌كان، بۆردومان و تۆپباران ده‌كه‌ن ، ئێواره‌ی دوێنێش فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌رزایه‌كانی چیایی به‌ربزین یان له‌ سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان كرد ، بۆردومان وشه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی نێوان سوپای توركیاو  په‌كه‌كه‌ له‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تادێت چڕتر ده‌بنه‌وه‌ و به‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر له‌ سه‌ر هاووڵاتیان و دانیشتوانی گونده‌ سنوری و وڕه‌وه‌ند و ئاژه‌ڵداران له‌كوێستانه‌كان دروست بووه‌ و زیانێكی زۆریش به‌ ڕێگه‌و پاوان ودارستانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.