له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ئێوارەی ئەمڕۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كاتژمێر 5:00 ئێواره له‌به‌رواری 2018/6/20 لەسەر ڕێــــگای گشتی (کەلار _ ناحیەی باوەنور ) لـــەنزیک گوندی سیدمحمو ، ڕووداوێكى هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تایبەت ( ئوپڵ فکترا و تویتا کامیری ) ڕوویدا
هاتووچۆ ڕاشیدهگهیهنێت لهئاكامى ڕووداوه‌كه‌دا سێ هاوڵاتى برینداربوون ، هۆكاری ڕووداوهكهشى گه‌ڕانده‌وه بۆ پابەند نەبوونی شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ فکترا کەوە بوە بەیاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ ، بەهۆی خێرایی زیادەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکەی لەدەست داوەو ئاراستەی ڕێڕەوی ئۆتۆمبیلەکەی گۆڕاوە بۆ سایدی بەرامبەر و ڕوداوەکە دروست بوە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.