له راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ، کاتژمێر (5) ى ئێواره‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه ، هێزه‌كانى پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی خنکان لە پارکی سامی عبدالرحمان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوكه دەرکەوت کەوا مێرد منالێک لە ڕاگرەکان پەڕیوەتەوە بە مەبەستی مەلەوانی لە ئاکامدا خنکاوە و تەرمەکەی دەرهێنراو ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا .
مێرد مناڵه‌كه ناوی (عارف محمد لگیف)ـه، تەمەنی 13ساڵه و دانیشتووی رومادییه بەمەبەستی گەشت ڕووی لە شاری هەولێر کردووە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.