Erbil 25°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 07:33

کۆمیسیۆن: واده‌ی تۆمارکردنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردستان درێژکرایه‌وه‌

واده‌كه‌ بۆ رۆژی ٢٥ـی ئه‌م مانگه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ ھه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ، واده‌ی تۆماركردنی ھاوپه‌یمانییه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان درێژكراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش ھیچ ھاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

شۆرش حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: یه‌ك داواكاری بۆ پێكهێنانی ھاوپه‌یمانییه‌تی بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كراوه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و داواكارییه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و واده‌ی كه‌ پێشتر كۆمیسیۆن رایگه‌یاندبوو، رۆژی ٢٠/٦/٢٠١٨ واده‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌تی كۆتایی پێده‌هات، به‌ڵام به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسی، واده‌كه‌ بۆ كاتژمێر ١١ـی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی ٢٥ـی ئه‌م مانگه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.