به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌چڕی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تۆپبارانی هه‌ریه‌كه له كوێستانی سنین و ڕۆبی وڕوال و كه‌وه‌رت و گه‌لی خواكوڕك ده‌كه‌ن ، به‌هۆی تۆپبارانه‌كه‌ش ئاگر له ده‌وروبه‌ری كوێستانی سنین كهوتوَتهوه .
تۆپبارانه‌كه له‌كاتێكدایه كه ژماره‌یه‌كی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕه‌وه‌ندو جوتیارو ئاژه‌ڵدار لهكوێستانهكانی سنین و ڕۆبی وڕوال نیشته جێن ، وه‌ك ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند ، كات ژمێر 8:00 به‌یای ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كان زۆر به‌چڕی وڕووبهڕێكی فراوانی ئه‌و ناوچه یه تۆپباران ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌مساڵدا بۆ یه‌كه‌م جاره تۆپخانه‌كانی توركیا كوێستانی سنین و پونگستاو ڕۆبی تۆپباران ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیان و ڕه‌وه‌ند و دانیشتوانی ناوچه‌كه دروست كردووه.
مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.