Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:01

گێلاس یه‌کێک له‌ بچووکترین میوه‌ به‌ سووده‌کان

بۆ رێكخستنی خوێن له‌ سیستمی هه‌رسكردن زۆر به‌سووده‌
کوردستان TV
100%

زانایان پێیانوایه‌ گێلاس ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی توشبوو به‌ شه‌كره‌،  هاوكات له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا له‌ سه‌ر سووده‌كانی گێلاس زانایان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، میوه‌ی گێلاس چه‌ندین سوودی بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌ و كانزاكانی كالسیوم، فۆسفۆر، پۆتاسیوم، مگنزیوم له‌ خۆ ده‌گرێت.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ گێلاس خاوه‌نی چه‌ورییه‌كی كه‌م و ڕیشاڵی زۆره‌، وه‌ بۆ رێكخستنی خوێن له‌ سیستمی هه‌رسكردن زۆر به‌سووده‌، ژه‌هری له‌ش ده‌رده‌كات و بۆ كاركردنی ریكووپێكی دڵ و ریخۆڵه‌ و گه‌ده‌ زۆر به‌سووده‌.

هه‌ربۆیه‌پسپۆرێكی خۆراكی له‌باره‌ی گێلاسه‌وه‌ وتی: گێلاس ئیشتیهای خواردن زیاد ئه‌كات، ئارامبه‌خشه‌ و ئارامی به‌ مێشك ده‌دات و هێزی فكری زیاد ئه‌كات و هۆكاری ڕوخۆشییه‌ وه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش و، ڕێگره‌ بۆ توشبوون به‌ هه‌وكردن. یه‌كێكه‌ له‌و میوه‌ ناسكانه‌ی پڕیه‌تی له‌ ماده‌ كانزاییه‌كانی وه‌ك (كالسیوم، فۆسفۆر، پۆتاسیوم، مگنزیوم، گوگرد، ئاسن، مس، كۆپالت، تۆتیا).

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا گێلاس زۆر سوودمه‌نده‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی رۆماتیزم و گرێی جومگه‌كانیان هه‌یه‌، هاوكات گێلاس بۆ توشبوان به‌ نه‌خۆشی به‌ردی گورچیله‌ و به‌ردی زراو زۆر سودمه‌نده‌ و گێلاس خوێن و گه‌ده‌ش پاك ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ 250 بۆ 350 گرام بۆ یه‌ك ژه‌می خواردن به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سوودی لێ ببینن.

له‌ 100گم گێلاسدا بڕی(70كالۆری، 82گم ئاو، 14_18ملگم كاربۆهیدرات، 1، 8ملگم پڕۆتین، 25ملگم پۆتاسیۆم، 25ملگم كالیسیۆم، 18ملگم ڤیتامین سی تێدایه‌). گێلاس سه‌ره‌تا له‌ وڵاتی سویسرا دۆزرایه‌وه‌، دواتر به‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسادا بڵاوب ووه‌وه‌. پاشان هێنراوه‌ته‌ وڵاتانی ئاسیا.

 ن/ ماكوان عیززه‌‌ت

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.