هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركاو كه‌وه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومانكرد .
په‌یامنێرمان مه‌هدی داود پێی راگه‌یاندین شه‌وی رابردوو كاتژمێر 10 و 10 خولهك هێلیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا چیای دێل و گه‌روی سێگركاو كه‌وه‌ت له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیان بۆردومان
كرد .
گوتیشی: به‌هۆی بۆردومانه‌كه ئاگر له ده‌وروبه‌ری چیادێل و دارستان و پاوانی گونده‌كانی ناومێرگان و كونهله كه‌وتۆته‌وه.
له‌م هه‌فته‌یه ئه‌مه بۆجاری سێیه‌مه فڕۆكه‌و هێلیكۆپته‌ره‌كانی سوپای توركیا به‌بیانوی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه چیادێل و چیای شه‌كیو له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردمان ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.