نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-6-2018 كرێكارێك به‌ناوى "زاهیر موراد"، كه خه‌لكى ههریرهو ماوه‌ى 14 ساڵه كاری پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان ده‌كات له ناحیه‌ی هه‌ریرى سه‌ربه قه‌زاى شه‌قلاوه، له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه‌ش له‌كاتێكدا بووه كه شۆفێری ئۆتۆمبێلی خاشاك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته دواوه‌و له‌وكاته‌دا زاهیر موراد له‌دوای ئۆتۆمبێله‌كه بووه‌و كه‌وتووه‌ته ژێرییهوهو به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
زاهیر موراد، كه به‌وه ناسراوبوو بۆ كاره‌كه‌ى دلسۆزو به په‌رۆش بوو خه‌لكیش خۆشیان ده‌ویست، وه خاوه‌نى چوار منداڵه‌و ماوەی 14 ساڵه کاری پاککردنەوەی له هه‌ریر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.