بۆ ئه‌مساڵ ، مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ساڵانه‌ی خۆی پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندێكی رۆژئاوای كوردستان كرد .
له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری كوردپا هاتووه ، بۆ ئه‌مساڵ " خه‌لیل خه‌مگین " هونه‌رمه‌ندی كوردی شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان ، له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ خه‌لاتی 2018 ی پێبه‌خشرا ، ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه به‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌درێت كه خزمه‌تی به‌رچاو به هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن .
خه‌لیل خه‌مگین له شاری عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان له دایك بووه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كلیپی گۆرانییه و به‌شی زۆری گۆرانییه‌كانیشی گوزارشت له مرڤایه‌تی و مافی مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ن .
مەڵبەندی هونەری ماملێ لە دەیەمین ساڵوەگەری كۆچی دوایی هونەرمەند (موحەمەدی ماملێ) دا بە ئامانجی هاندان و پەرەپێدان و گەشەپێدانی هونەر لە نێو كۆمەڵگەی كوردەواری و بە شێوەیەكی فەرمی لە وڵاتی نەرویج دامەزرا و تا ئیستا خەڵاتی بەم هونەرمەندانە بەخشیوە: (قادر عەبدولڵا زادە) ناسراو بە (قالە مەڕە) لە بۆكان لە ساڵی (2009) و (ئەندریۆس ئیسرائیل خەمۆ) ناسراو بە (باكووری) لە ساڵی (2010)، (عەباس كەمەندی) ساڵی (2011)، (عەزیز شارۆخ) ساڵی (2012) و (ناسر رەزازی) ساڵی (2013) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.