به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ، هونه‌مه‌ندی كورد "هه‌ڤاڵ ئیبراهیم " گۆرانییه‌كی تازه به ناوی " وه‌ره وه‌ره " بڵاوده‌كاته‌وه .
تێكست و ئاوازی گۆرانی " وه‌ره وه‌ره " فۆلكلۆره ، به‌ڵام هه‌ڤاڵ به ستایلێكی نوێ و تازه دووباره كردووه‌ته‌وه و له شاری هه‌ولێر كاری كلیپكردنی بۆ ئه‌نجامداوه .
هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ یبراهیم ،دوای چه‌ند ساڵێك له نه‌بوون و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ، له ێستادا ئه‌لبوومێكی تازه‌ی ئاماده‌یه و سه‌رجه‌م كاره‌كانی به كۆتا هاتوون و بریاره به‌م نزیكانه بڵاوی بكاته‌وه ، گۆرانی " وه‌ره وه‌ره " یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبوومه تازه‌یه .
جێی باسه ، هه‌ڤاڵ له ئێستادا له شاری هه‌ولێر ستۆدیۆییهكی تۆماركردنی گۆرانی دامه‌زراندووه و میوزیك و گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندانی دیكه تۆمار ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.