Erbil 19°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:31

سوپای ئازاد: 38 چەکداری یەپەگەمان رادەستی تورکیا کردووه‌

كه‌ لەکاتی داگیرکردنی عەفرین بە دیل گیرابوون
کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سوپای ئازاد بە میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای راگەیاندووە، کە ئه‌وان 38 چەکداری یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان و ئاسایشی کانتۆنی عەفرینیان رادەستی سوپای تورکیا كردووه‌، كه‌ لەکاتی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن  ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوه‌ بە دیل گیرابوون.

دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون)، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای تورکیا لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشیان کردە سەر عەفرین، لە رۆژی 18/3/2018 رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر عەفریندا گرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.