Erbil 19°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:31

سەرۆک بارزانی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسیەکان دەکات دوای جەژن دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن

سەرۆک بارزانی: پشتیوانی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین
سەرۆک بارزانی داوا لە ھەموو لایەنە سیاسیەکان دەکات دوای جەژن دەست بە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن
کوردستان TV
100%

لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی کوردستان 24 دا کە لە رێگەی ئۆفیسی راگەیاندنیەوە لە بارەی دوا رەوشی عێراق و قەیرانی دوای پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی عێراق ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرا بەرێزیان بەو جۆرە وەڵامی دایەوە: 

پشتیوانی ھەر ھەوڵێکی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانە دەکەین کە بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە چەقبەستووەی ئێستای عێراق و بە تایبەتی چارەسەریی دەستووریی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دەخرێنە ڕوو. 

ھیوادارین دوای جەژن ھەموو لایەنە سیاسیەکان بەشداری گفتوگۆیەکی بنیاتنەر بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە و گونجاو کە لە بەرژەوەندیی ھەموو گەلانی عێراق و لەسەر  بنەمای جێبەجێ کردنی دەستور بێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.