Erbil 19°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:33

نێچیرڤان بارزانی جەژنی رەمەزان لە گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم جەژنێکی خۆش بەڕێ بکەن
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان،  رایدەگەیێنێت" بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم. هیوادارم جەژنێکی خۆش بەڕێ بکەن، جەژنێک کە پڕ بێت لە خۆشی بۆ هەموو لایەک و ئینشائەڵڵا هەموو ساڵێک جەژنەکانمان بە خۆشی بێت.

سەرۆک وەزیرانی کوردستان ساڵێکی پڕ لە خۆشی بۆ گەلی کوردستان ئاوات دەخوازێت و دەڵێت" بەهیوای خۆشی و سەرکەوتن و ئارامی بۆ هەموو لایەک ، بەهیوای ئەوەی ساڵی داهاتوو ساڵێک بێت پڕ لە خۆشی و شادی و ئارامی و پێشکەوتن بۆ هەرێمی کوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.