لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت ، بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوه بۆڕۆژانی جەژن سەرجەم مەفرەزەکانمان لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و لەنێو شاربڵاوەیان پێ دەکرێت بۆپاراستی سەروماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمنیەتی شار بۆهەرحاڵەتێکی نەخوازراو .
پۆلیس داوا لەهاوڵاتیانیش دەکات هاوکاری مەفرەزەکانمان بن لەکاتی بوونی هەرحاڵەتێک لەڕێگەی ژمارە 104وە ئاگادارمان بکەنەوە .
لهبهشێكى دیكه‌ى ڕاگهیاندراوهكهى پۆلیس دا ، داوا لەدوکان وسۆپەرمارکێتەکان دەکات لەبەر بەرژەوەندی گشتی خۆیان بەدروبگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرینی منداڵان بۆئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت . بەپێچەوانەوە هەردوکاندارێک یاری ئاگرین بفرۆشیت دەست بەسەر کەرەستەئاگرینەکانیدا دەگیری دوای داخستنی دوکانەکەی خاوانی دوکانەکەش دەستگیردەکرێت وڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.