بەناوی بنەماڵەكەمانەوە پڕ بە دڵ سوپاسی خزم ودۆستان و هەموو ئەو خوشك وبرایانە دەكەین كە بەشداریان لە ناشتن و پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستای خانەنشینكراو (تاهیر عەبدولڵا )كرد خەم و ئازاریان سوك كردین.
سوپاسی تایبەت بۆ مەكتەبی سەرۆك بارزانی بۆ ناردنی پرسە نامەیەك و ئاڕاستەكردنی سەرەخۆشی و دڵنەوایی بۆ ئێمەو خانەوادەو تەواوی كەسوكاری خوالێخۆشبوو .
سوپاسی تایبەت بۆ نوێنەری بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداریكردنی لە پرسەی باوكی خوالێخۆشبووم .
سوپاسی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێرو و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە لە پرسەدا هاوبەشی خەممان بوون، سوپاسی تایبەت بۆ دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ناردنی بروسكەو ئامادەبوون لە پرسەدا .
سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەتەلایتی كوردستان و تەواوی كارمەندانی هاوكارم دەكەم كە تێكڕایان لەگەڵمان وەستان و لە خەمی ئێمەیان سووك كرد .
سوپاس بۆ ناوچەی رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەمیشە پشتیوانی هەڤاڵانی بووە و بەشداربوون لە مەڕاسیمی پرسەدا .
سوپاس بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و تەواوی پەروەردهكاران لە بەرێوەبەرانی پەروەردەو سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران .
سوپاس بۆ بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاس بۆ كارمەندانی تەندروستی كە بەردەوام لەگەڵمان بوون .
سوپاس بۆ وەرزشوانانی هەولێر و هاورێیانی باوكی خوالێخۆشبووم كە لە شەستەكانی سەدەی رابردوو ئەستێرەیەكی تۆپی پێی یانەی بروسك و هەولێر بوو .
سوپاس بۆ تەواوی خەلَكی هەولێر و تەواوی رێكخراو و سەندیكاكان بۆ بەشداربوونیان لە پرسەكە .
خوای گەورە پاداشتی خێرو چاكەو ماندووبوونتان بداتەوە و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات .
سوهێل تاهیر عەبدولڵا
لەجیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو
12/6/2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.