Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:43

عه‌بادی: سووتانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان پیلانگێڕییه‌

دوای بریاری ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ له‌و كۆگایه‌ كه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به‌ سووتانی سندوقی ده‌نگه‌كانی به‌غدا وتی: ئه‌وه‌ پیلانگێڕییه‌ و ئامانج لێی شێواندنی ره‌وتی دیموكراسییه‌ له‌ عیڕاقدا.

چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مانی عێڕاق بڕیاریدا ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌، نیوه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانی به‌غدا كه‌ له‌ كۆگایه‌ك دانرابوون، ئاگریان گرت و سووتان.

عه‌بادی دوای هه‌واڵی ئاگرگرتنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌ركه‌سێك كه‌ ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان و هاوڵاتییانمان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی مشتی ئاسنینی ئێمه‌ ده‌بێته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێڕاق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا یه‌كێك له‌ چوار كۆگاكه‌ی ده‌نگه‌كان سووتاوه‌ و ئه‌و به‌ڵگه‌ و ده‌نگ و كه‌ره‌سته‌ ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه‌ تێیدابووه‌ له‌ناو چووه‌. به‌ڵام به‌ڵگه‌ گرنگ و سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سێ كۆگای دیكه‌دا بوون كه‌ ئاگر پێیان نه‌گه‌یشتبوو.

ئاگره‌كه‌ له‌ شوێنی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێڕاق روویداوه‌ كه‌ كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان سندوقه‌كانی ناوچه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدای له‌وێ دانابوو.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.