Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 22:38

ناتانیاهۆ: ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا رازین له‌وه‌ی ئێران له‌ سووریا بڕواته‌ ده‌ره‌وه‌

ده‌رچوونی ئێران به‌ته‌واویی له‌ سووریا ئامانجی ئه‌وانه‌
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل
کوردستان TV
100%

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی رابردووی كابینه‌كه‌یدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ سێ وڵاتی ئه‌وڕوپیی كه‌ له‌ناو رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دان له‌گه‌ڵ ئێران، وتی: له‌ ئێستادا ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا رازین له‌وه‌ی ئێران له‌ سووریا بكشێته‌وه‌.

ناتانیاهۆ سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی سه‌ره‌كیی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی وتی كه‌ ده‌رچوونی ئێران به‌ته‌واویی له‌ سووریا ئامانجی ئه‌وانه‌ و ئیسڕائیلیش پێداگرانه‌ به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی ئێران ده‌بێته‌وه‌ بۆ جێگیربوونی سه‌ربازیی له‌ سووریا.

حكومه‌تی ئیسڕائیل چه‌ندینجار رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێگه‌ی به‌وه‌ نادات هێزی سه‌ربازیی ئێران له‌ هیچ شوێنێكی خاكی سووریا جێگیر ببێت و به‌ كرداریش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ن به‌جۆرێك كه‌ تا ئێستا چه‌ندینجار بنكه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سوپای پاسدرانی ئێرانی بۆردومان كردووه‌.

 سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.