Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 11:30

سبەینێ، لیستی قەوارەکان دەدرێتە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران

زیاتر لە 35 قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە
کوردستان TV
#7
100%


دوای كۆتاییهاتنی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، زیاتر لە 35 قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە و، ئەمڕۆیش وردبینییان بۆ دەكرێت و سبەی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێن.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند دوای كۆتاییهاتنی تۆماركردنی ناوی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، زیاتر لە سی و پێنج قەوارەی سیاسی خۆیان تۆمار كردووە و، ئەمڕۆیش وردبینییان بۆ دەكرێت و سبەی پێشكەشی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێن.

رۆژی هه‌شتی مانگی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە مەرسوومێك ڕۆژی 30 ئه‌یلوولی بۆ ئەنجامدانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد و كۆمیسیۆنیش دەستی بە ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە كردووە. نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە یه‌كی حه‌وتی دووهه‌زار و هه‌ژده‌وه‌ دەست پێدەكات و تاوەكو سی و یه‌كی حه‌وتی دووهه‌زار و هه‌ژده‌ بەردەوام دەبێت، لەو ماوەیەدا هاووڵاتیان دەتوانن بە مەبەستی نوێكردنەوە، گۆڕین، گواستنەوە و زیادكردنی ناوەكانیان، سەردانی بنكەكان بكەن.

شۆڕش حەسەن هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گووت بۆ هاوپەیمانێتییش لە هه‌ژده‌ی ئەم مانگەوە تا بیستی مانگ، دەست بە پێشكەشكردنی هاوپەیمانەتی دەكرێت و داواكارییەكان وەردەگرین، جا هەر قەوارەیەكی سیاسی، یان چەند قەوارەیەك بیانەوێت هاوپەیمانێتی دروست بكەن، سەربەستن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.