حكوومه‌تی ئه‌مریكا، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له عێراق هاوكاری پێویست نه‌گه‌یه‌ندراوه به مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان، له‌بری به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه مایك پێنس ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هاوكاری پێویست نه‌گه‌یشتووه به‌و مه‌سیحی و ئێزدیانه‌ی رووبه‌ڕووی سته‌می رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پێنس-دا هاتووه :سه‌رۆك تره‌مپ، فه‌رمانی به حكوومه‌تی ئه‌مریكا كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سستی، بێكاریگه‌ر و لهخۆڕابوون، له‌بری ئه‌وه له‌رێگه‌ی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راسته‌وخۆ و خێراتر هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر مه‌سیحی و ئێزدییه‌كاندا دابه‌ش بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه فه‌رمان به سه‌رۆكی ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك گرین دراوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌ردانی عێراق بكات و، له نزیكه‌وه دۆخه‌كه ببینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.