محەمەد گەردی بەڕێوبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕایگه‌یاند : سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه 10 ى حوزه‌یرانى 2018 ، كه‌ناڵی سروشت داده‌خرێت ، به‌هۆى ئه‌وه‌ی مامۆستا مه‌زهه‌ر كه‌خاوه‌نى كه‌ناڵه‌كه‌شه له‌به‌رنامه‌كانى بۆ دووجار سوكایه‌تى به‌ژنى كورد كردووه ، ئێمه‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه بێده‌نگ نابین و كه‌ناڵه‌كه داده‌خه‌ین تا پابه‌ند نه‌بێت به‌ڕێنماییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان له وه‌زاره‌ت ئه‌و كه‌ناڵه ناكرێته‌وه
محه‌مه‌د گه‌ردى راشیگه‌یاند : سبه‌ى به‌نوسراوى فه‌رمی وه‌زاره‌ت داواكاری گشتیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌داخرانى كه‌ناڵه‌كه و سوكایه‌تی به‌ژنى كورد قابیلى قه‌بوڵ كردن نیه .
بریارى داخرانى كه‌نالى سروشت له‌دوای ئه‌وه هات ، مامۆستا مه‌زهه‌ر له‌به‌رنامه و ووتاره‌كانیدا ناوى ئافره‌تى كوردى به‌دایناسۆر هێناوه و وه‌جگه له‌وه‌ى داوای كرد بوو ئافره‌تى كورد نه‌ینن و به‌ڵكو له‌بڕی ئه‌وان ئافره‌تى تورك و عه‌ره‌ب و فارس بێنن ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى ژنان لێكه‌وتوه‌ته‌وه و دواجاریش وه‌زاره‌ت بریارى به‌داخستنى كه‌ناڵه‌كه‌ى دا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.