بیبه‌ری سه‌وز یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا ده‌خورێت یان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سه‌وزه‌ی تر ده‌كرێت به زه‌ڵاته و چه‌ندین سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
له‌میانه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه توێژه‌رانی فه‌ره‌نسا له ئه‌كادیمیای زانستی ئه‌نجامیانداوه ده‌ركه‌وتووه ، كه بیبه‌ری سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و ڕه‌نگی زه‌رد كه له‌ناو دژه ئۆكسانهكاندا هه‌یه و هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی گه‌رمی كه‌می تێدایه، ئه‌مه‌ش بوته هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕۆلێكی گرنگی هه‌بێت له پاراستنی مرۆڤ له مه‌ترسی ئاوی سپی چاو و تێكچوونی توڕی چاو له‌گه‌ل زیادبوونی ته‌مه‌ندا .
بیبه‌ری سه‌وز یان شیرین یارمه‌تی پاراستنی بنكه‌ی گلێنه‌ی چاو ده‌دات و له كاریگه‌ره زیانبه‌خشه‌كانی ڕووناكی ده‌یپارێزێت.
به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه بیبه‌ری سه‌وز كارده‌كات بۆ پاراستنی دڵ له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا . هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و جینهی به‌رپرسه له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری خوێنبه‌ره‌كان .
سه‌رچاوه/ زاگرۆس
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.