Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:33

وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاوی عێراق: بۆ پته‌وکردنی سیاسه‌تی ئاو پێویستمان به‌ ٦٨ ملیار دۆلار هه‌یه‌

توركیا پێنج به‌نداوی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رووباری دیجله‌ دروستكردووه‌
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گوتی: توركیا بڕیاری دواخستنی پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ تا مانگی ته‌مووزی داهاتوو داوه‌.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق گوتیشی: ئێران ھه‌ردوو رووباری زێی بچووك و كه‌رخه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه‌، ھه‌روه‌ھا توركیا پێنج به‌نداوی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر رووباری دیجله‌ دروستكردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ ھۆكاری سه‌رھه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاو له‌ عێراق.

حه‌سه‌ن جه‌نابی روونیكرده‌وه‌، ئاشكرایه‌ ئێستا عێراق پێویستی به‌ پته‌وكردنی سیاسه‌تی ئاو له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كان، ھه‌روه‌ھا دروستكردنی به‌نداوی بچووك ھه‌یه‌ و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ش پێویستی به‌ ٦٨ ملیار دۆلار ھه‌یه‌.

وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ به‌رواری ١/١٠/٢٠١٧ تا ١/٦/٢٠١٨، داھاتی عێراق له‌ ئاو ٥٠ له‌سه‌دا بووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و رێژه‌یه‌ بگاته‌ ٣٠ له‌سه‌دا.

حه‌سه‌ن جه‌نابی جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ره‌وشی ئێستای عێراق خراپ نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا پێویسته‌ قه‌یرانه‌كه‌ به‌ ھاوكاری یه‌كتری چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.