ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 172 پەرلەمانتار، بڕیاری دا سەرجەم دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەدەست هەژمار بكرێنەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا 100%ی دەنگەکان لە هەموو وێستگەکان بە وێستگە سووتاوەکانیشەوە بەدەست بژمێردرێتەوە و دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و دەنگدانی دەرەوەی وڵات هەڵدەوەشێندرێنەوە. هەروەها نۆ دادوەر لە جێگەی کۆمیسیاران دادەنرێن.
لە کۆبوونەوە نائاساییەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، بڕیار درا 100%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان لە سەرجەم وێستگەکانی عێراقدا، بەدەنگە سووتاوەکانیشەوە، بەدەست بژمێردرێنەوە.
پهرلهمان به زۆرینهى دهنگ بڕیاریشدا (9) دادوهر راسپێرێت بۆ بهڕێوهبردنى كاروبارى كۆمیسیۆن و سهرجهم بهرپرسانى باڵاى كۆمیسیۆنى سڕكرد.
بەپێی هەمواری یاساکە:
1- بریاردرا سهرجهم ئهنجامهكانی ههلبژرادنی عێراق به شێوهی دەست ئەژمار بكرێتهوه.
2 -هەروەها بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و نۆ دادوەر دەخرێنە جێگەی کۆمیسیارەکان و لەجێگەی سەرۆکی كۆمیسۆنی هەر پارێزگایەک دادوەرێک دادەنرێت.
3- تهواوی ئهنجامهكانی دەنگدانی تایبەتی ههرێمی کوردستان (پێشمهرگه) ڕەتکرایەوە.
هەروەها هەمواری یاساکە لەرۆژی پەسەندکردنییەوە کە دەکاتە ئەمڕۆ چوارشەممە 6 حوزەیران، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرۆکایەتی کۆمار ناتوانێت رێگری بکات لە جێبەجێکردنی.
دواتریش دانیشتنەكە بە كراوەیی هەڵگیرا بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.