Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:12

پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان داوای کورسیی کۆتا دەکەن

داوا دەكەین كە یاسای كۆتا هەموار بكرێتەوە
کوردستان TV
#7
100%


تۆڕی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان داوای هەموارکردنەوەی یاسای کۆتا و دابینکردنی کورسی پێکهاتە ئاینییەکانی تر دەکەن.

تۆڕی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤیان کرد و لە نوسراوێکدا داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کر، یاسای کۆتا هەمواربکاتەوە و کۆتایی هەڵبژاردنی بدرێت بە پێکهاتەکانی تر، و مافی یاسایی و سیاسییان پارێزراو بێت لە هەرێمی کوردستان.

زیا پترۆس، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان لە پرس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پشتگیری لە داواكاریی توڕی پێكهاتە ئاینییەكان  دەكەن و داواكارییەكەیان دەگەیەنینە لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

زیا پترۆس، باسی لەوەش كرد كە نەتەوە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان كۆتایان لە پەرلەمانی كوردستان هەیە، ئایینە جیاوازەكانیش مافی خۆیانە داوای كۆتا لە پەرلەمان بكەن و نوێنەری خۆیان هەبێت.

گوتیشی: پێشتگیرییەكەی دەستەی سەربەخۆ لە پێكهاتە ئاینییەكان لە چوارچێوەی  لە ڕوانگەی بنەمانی مافی مرۆڤ، بەپێی پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافی سیاسی و مەدەدنی، بەپێی جاڕنامەی جیهانی و بنەمای و هەموو ڕێككەوتننامە نیودوەڵەتییەكانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پێویستە لە  وڵاتە فرە ئایینی و نەتەوەییەكان پێكهاتە و كەمینەکان لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری نەتەوەكان مافیان پارێزراو  بێت بەشدار بن، بۆ ئەوەی هەست بكەن بەشێكن لەو وڵاتە.

ئێمە وەكوو دەستە بەبێ جیاكاری داكۆكی لە مافەكانی هەموو مرۆڤ دەكەین، بەڵام بەپێی هەموو ڕێككەوتتنامە نێودەوڵەتییەكان، ئافرەت و منداڵ و كەمینە نەتەوەكان هەردەم لە پێشتر بوون، ئەم یاداشتە وەردەگرین و رێكاری یاسایی خۆمان دەگیرینەبەر".

زیا پترۆس سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ پشتیوانی بۆ داواکەیان دەربڕی و وتی، مافی خۆیانە نوێنەریان لە پەرلەمان هەبێت.

لەلایەكی دیكەوە ئاسرەوان قادرۆك، نوێنەری پەرستگای زەردەشتیانی كوردستان بە نوێنەرایەتی پێكهاتە ئایینییەكان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رای گەیاند: پێكهاتە ئایینییە جیاوازەكان پێكهاتوون لە نوێنەرانی ئایینەكانی كوردستان بەپێی یاسا، داوا دەكەین كە یاسای كۆتا هەموار بكرێتەوە و كۆتا بدرێتە پێكهاتەكانی دیكەش بۆ ئەوەی مافی یاسایی و سیاسییان پارێزراو بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.