ئەمڕۆ چوارشەممە 6\6\2018، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری عێراقی، پارسێلی خۆراک و پێداویستی ناوماڵەیان پێشکەش بە 50 خێزانی زیانزیانمەندانی لافاو لە شاری سۆران و دەوروبەری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شارەدێی سمێلان و ناو شارۆچکەی سۆران پارسێلی خۆراکی و پێداویستی ناوماڵەیان بە هاوکاری مانگی سووری عێراقی بەمەبەستی هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و زیانلێکەوتووانی لافاو پێشکەش بە 50 خێزان کرد.
لە پرۆژەیەدا پێداویستی ناوماڵ، پێکهاتبوون لە بەتانی، سێتی مەتبەخ و ترمزی ئاو، دۆشەک و كهلوپهلى تر بهسهر ئهو خانهوادانهدا دابهشكران.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشتریش هاوکاری پێشکەش بە زیانمەندانی لافاو کردووە و لە چەندین پرۆژەی جیاجیادا هەر لەیەکەم رۆژی لافاوەکەوە، هاوکارییەکانی پێشکەش کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.