Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:03

پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێران ده‌کرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێم روونكردنه‌وه‌ى دا
کوردستان TV
100%

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى تورکیا و ئێران دەکات.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاند" وەزارەتەکەمان بەپێى ستاندار و پێوەر جیهانییەکان و ڕیزبەندییە جیهانییەکانى زانکۆکان، لەماوەیەکى نزیکدا دەست دەکات بە پڕۆسەى پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆکانى وڵاتانى تورکیا و ئێران، لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان دەکرێ، بەتایبەت بۆ ئەو قوتابیانەى دەیانەوێت لەو دوو وڵاتە درێژە بە خوێندن بدەن“.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت دواى ئەنجامدانى پرۆسەى پێداچوونەوە بە لیستى نوێى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى ئەو دوو وڵاتە، لیستى زانکۆ پەسەندکراوەکانى تورکیا و ئێران بڵاودەکاتەوە.

ئاشکراشی کرد، کە ئامانج لە پێداچوونەوە بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێران ڕەچاوکردنى کواڵێت و بنەما و پێوەرى زانستی، خوێندن و دەستەبەرکردنى پێوەرە جیهانییەکانە لەو زانکۆیانەى کە لەسەر ئاستى دونیا لە پێشەوەن، ئەوەش دەبێتە هۆى بەرزرکردنەوەى ئاستى زانستى قوتابیان، کە بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵات سەردانى زانکۆکانى ئەم دوو وڵاتە دەکەن و گەشە بە پسپۆڕییەکانیان دەدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.