Erbil 23°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 23:08

سێ پلان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی ده‌خرێته‌ڕوو

پشكنینی وردتر بۆ ئەو سووتەمەنییانە دەكرێت
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی لیژنەی نەوت ‌و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند پارێزگاری سلێمانیان راسپاردووە نرخی بەنزین لە سلێمانی جێگر بكات، گوتیشی لەمەودوا پشكنینی وردتر بۆ ئەو سووتەمەنییانە دەكرێت، كە لە سنوورەكانی حكومەتی عێراقەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكی لیژنەی وزە و سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت ، لەكۆبونەوەی لیژنەكەیان لەگەڵ پارێزگار، 3 پلانی پێشكەشكردوە بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بۆ 600 دینار بۆ یەك لیتر و دیاریكردنی بڕی قازانجەكە:

سەرۆكی لیژنەی نەوت ‌و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەش كرد پێشتر پشكنین بۆ ئەو سووتەمەنییانە کراوە کە لە سنوورەكانی حكومەتی عێراقەوە دەهێنرانە كوردستان، بەڵام پشکنینەکە وەكو پێویست نەبووە، بۆیە لە هەفتەی ئاییندەوە چەند ئامێرێكی پشكنین لە چەمچەماڵ، كەلار ‌و چەند شوێنێكی دیكە دادەنرێ‌ تاوەكو پشكنینی وردتر بۆ هەموو ئەو جۆرە سووتەمەنییانە بكرێت كە لە سنوورەكانی حكومەتی عێراقەوە دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا غالب محەممەد رایگەیاند: دەرگا واڵاکراوە: هەر بازرگانێک دەیەوێت بەنزین بهێنێت، دەتوانێت و هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێ رێگری لێبکات، تاکە مەرجی ئێمە ئەوەیە نرخی باش بێت و کوالێتیشی بەرز بێت".

لەسەر پرسی گرانبوونی بەنزین ‌و خراپیی کوالێتییەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 6-6-2018) ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، میوانداری هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی كردبوو.

سێ پلان بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین ده‌خرێته‌ڕوو

پلانی A: دەستەبەجێ بەبڕیار نرخی بەنزین دیاریبكرێت یەك لیتر بە 600 دینار بۆ نۆرماڵ و محەسەن بە 675 .
پلانی B: ئـەگەرنا كۆمپانیایەكی دیاریكراو ئـۆفەرێكی پێشكەشی ئـەنجومەن كردووە بۆ دابینكردنی بەنزینی سەرجەم پارێزگای سلێمانی بە 600 دینار بۆ یەك لیتر با ڕێگەی پێبدرێت.
پلانی C: ئـەگەر ئـەوانەی سەرەوە جێبەجێنابێت بفەرموون ھێنانی سوتەمەنی وەك ھەر كاڵایەكیتر بخەنە كێبڕكێی نرخەوە، كام كۆمپانیا بەكەمترین نرخ و بەمەرجی دەرچون لەپشكنین دابینیكرد با مۆڵەتی ھێنان بەو بدرێت.

سەرۆكی لیژنەی وزە و سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  رایگه‌یاند جێبەجێكردنی ھەریەك لەم خاڵانە قورس نییەو تەنھا جورئـەت و ئـیرادەی بڕیاری دەوێت، بەڵێنمان وەرگرتووە لەپارێزگار كەنرخ دابەزێنن، جگە لەمەش بەنزین بەقاچاخ لە كەركوك و كفریەوە بێ پشكنین داخڵی ھەرێم دەبێت بۆ ئـەمەش بەڵێنمان وەرگرت ئـۆتۆمبێلێكی پشكنین لەبانی مەقان دابنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.