Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:58

قەیرانی ئاو له‌ عێراق دروست ده‌بێت

تورکیا لەسەرەتای ئەم مانگە دەستیكردووە بە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ
کوردستان TV
100%


قەیرانی ئاو دانیشتووانی عێراقی خستووەتە دڵەڕاوکێوە و ئاوی کۆگاکراویش 10 ملیار لیتر کەمبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت قەیرانی ئاو ساڵ و نیوێکی دیکە درێژەبکێشت.

هێشتا گرتنه‌وه‌ی ئاوی رووباری دیجله‌ و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاو له‌ نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، خه‌ریكه‌ قه‌یرانێكی دیكه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ دراوسێیه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی ئاویش، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا سه‌رسوڕمانی خۆی له‌ بڕیاره‌كه‌ی توركیا نیشاندا بۆ پڕكردنی به‌نداوی ئه‌لیسۆ كه‌ له‌ناو خاكی خۆیه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی رووباره‌كه‌ درووستی كردووه‌ و به‌ بڕیارێكی "له‌ناكاو" وه‌سفی كرد.

عه‌بادی گوتی: "حكوومه‌تی توركیا به‌ ئه‌نقه‌ست له‌و كاته‌دا به‌نداوه‌كه‌ پڕ ده‌كات، چونكه‌ پێشتر داوامان لێكردوون له‌و كاته‌دا به‌نداوه‌كه‌ پڕ نه‌كه‌ن".

تورکیا لەسەرەتای ئەم مانگە دەستیكردووە بە پڕكردنی بەنداوی ئەلیسۆ كە لەسەر رووباری دیجلە دروستكراوە و، یەكێكە لە 22 بەنداوەكانی پڕۆژەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بڕی ئاوی رووباری دیجلە و دروستبوونی قەیرانی ئاوی خواردنەوە و ئاودێری لە عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.