Erbil 5°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:05

هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش له‌باره‌ی منبج- ه‌وه‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کی راگه‌یاند

به‌گوێره‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایده‌ده‌گه‌ێنێ، هاتنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا بۆ منبج په‌یوه‌سته‌ بۆ بابه‌تی سیاسییه‌وه‌.

تۆماس ڤیالی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش كه‌ له‌ شوێنی رایان دیلۆن ده‌ستبه‌كاربووه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ قسه‌ی كرد و روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عێراق و سووریا دا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دوای رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی منبج چاره‌نووسی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌یسته‌ به‌ بابه‌تی سیاسییه‌وه‌.

ڤیالی گوتی: ئه‌وان له‌وێ نین وه‌ك هێزێك. ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ك داماڵینی چه‌ك نییه‌ له‌ كۆریا. ئه‌وان له‌وێن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منی. ئه‌م ئه‌ركه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ دانوستانی سیاسی.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌منبج، ڤیالی گوتی: به‌گوێره‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.