پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی وارماوا هاوڵاتییەكی تەمەن 28 ساڵ بووە بە ژێر عەرەبانەی تراكتۆرەكەیەوە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.
بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشهممه 4ی حوزهیرانی 2018، لە گوندی كۆڵەبی سەر بە ناحیەی وارماوا هاوڵاتییەكی تەمەن 28 ساڵ بووه بە ژێر عەرەبانەی تراكتۆرەكەیەوە و دەستبەجێ گیانی لهدهستداوه .
گوتی: دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی وارماوا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا .
پۆلسی سلێمانی ئاشكرایكردوه كه هاوڵاتییەكە ناوی ( أ ، ن ،م ) ەو لەدایكبووی 1990یە، لەكاتی چاككردنەوەی جەگی عەرەبانەی تراكتۆرەكەیدا، عەرەبانەی تراكتۆرەكەی كهوتووه بەسەریدا و بەوهۆیەوە گیانی لهدهستداوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.