Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:00

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ جێگری به‌رپرسی هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا ده‌کات

مه‌سرور بارزانی ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری له‌ ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ دابوو زۆر ئارام و پارێزراو بوو
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 4/6/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ وۆڵته‌ر پایت جێگری به‌رپرسی  هێزی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سوریا و شاندی یاوه‌ری.
له‌ دیداره‌كه‌دا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كانی عێراق و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان به‌گشتی و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی تاوتوێكرا و گفتوگۆیان له‌باره‌ی قۆناغی داهاتووی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كرد.
مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ست به‌م قۆناغه‌ ئاماژه‌ی به‌ ره‌وشی پێشووی پارێزگاری كه‌ركووك دا و رایگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری له‌ ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌ دابوو زۆر ئارام و پارێزراو بوو. پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ به‌پێی نه‌خشه‌رێگه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ بێنه‌ چاره‌سه‌رو دۆخی داگیركاری كۆتایی پێبهێندرێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ گرینگی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق دا. 
هه‌ر له‌و دیداره‌دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له‌ پابه‌ندبوونی  هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌رده‌وامیدان به‌شه‌ڕی تیرۆریستان كرده‌وه‌.
له‌لای خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ وۆڵته‌ر پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی پلانی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ مه‌شق و راهێنان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خسته‌ڕوو و هه‌ردوولاش رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و گفتوگۆ راوێژكارییانه‌ له‌باره‌ی پرسه‌ گرینگه‌كانی جێگه‌ی بایه‌خی هاوبه‌شن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.