ئەمرۆ دوو شەممە 4ى حوزه‌یرانى 2018 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ناردووه رایده‌گه‌یه‌نێت ، كاتژمێر 10:30 به‌یانى لە شارۆچكەی ڕەواندز، لە پێش بینای سەرۆكایەتی شارەوانی تانكەرێكی ئاو وەرگەڕاوە.
هاتوچۆى سۆران ڕاشیدهگهیهنێت ، تانكه‌ره‌كه به‌هۆى قورسى و پڕئاویی بۆ دواوە گەڕاوەتەوە نەتوانراوە كۆنتڕۆڵ بكرێت، لە ئەنجامدا خۆی كێشاوە بەدیواری بینای شارەوانی وەرگەڕاوە ، به‌هۆیه‌وه شوفێرى تانكه‌ره‌كه گیانى له‌ده‌ست دا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.