Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 10:06

عه‌لى ره‌شید : وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌ڵێنى داوه‌ ڕۆژانه‌ دوو ملیۆن لیتر به‌نزین ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر بکات

له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانیش لێدوانى دا
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018 ، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌وه‌ری نرخى گران بوونى به‌نزین و كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ عه‌لى ڕه‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :  وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ئێستادا به‌ڵێنى داوه‌ ، كه‌ڕۆژانه‌ پێنج ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌نارده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات ،   2 ملیۆن بۆ هه‌ولێر و 2 ملیۆن بۆ سلێمانى و ملیۆنێك بۆ پارێزگاى دهۆك . 

عه‌لى ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند ده‌خوازین هه‌ر ته‌نیا بۆ ئه‌م جاره‌ نه‌بێت ، به‌ڵكو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌رده‌وام بێت له‌هه‌نارده‌كردنى به‌نزین بۆ هه‌ولێر و پارێزگاكانى دیكه‌ى كوردستانى ، وه‌ڕاشیگه‌یاند ناكرێت عێراق جیاوازى بكات له‌نێوان شاره‌كاندا به‌جۆرێك له‌باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕێژه‌یه‌كى باش به‌نزینیان بۆ ده‌چێت و وه‌عێراق بارگرانى له‌سه‌رى نیه‌ زیاتر نه‌وت ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌كات بۆیه‌ نرخى به‌نزین لاى ئه‌وان هه‌رزانتره‌ ، هیوادارین عێراق ئه‌و جیاوازیه‌ نه‌كات و یارمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدات له‌پێناو ئه‌وه‌ى لێره‌ش نرخى به‌نزین هه‌رزان بكرێت ، ناكرێت عێراق جیاوازی بكات و ئێمه‌ به‌هاوڵاتى پله‌ دوو سه‌یر بكات  . 

له‌باره‌ى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان عه‌لى ڕه‌شید هیواى خواست  وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆی ڕابگه‌یه‌نێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیانه‌ى ئێستا هه‌یه‌ و په‌خشى كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن  ، ده‌بێت وه‌زاره‌ت كۆمپانیه‌ك ڕابگه‌یه‌نێت كه‌كێیه‌  په‌خشى ده‌كات و وه‌ڕه‌چاوى بارى گوزه‌رانى خه‌ڵك بكرێت 


به‌ڤیدیۆ ته‌واوى ورده‌كاری كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.