بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە 4 ى حوزه‌یرانى 2018 ، ڕوداوێکی پێکدادان لەسەرڕێگای کەلار - ناحییەی ڕزگاری لەنێوان ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر _ سۆپەر سیدان ڕویدا .
ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان له‌په‌یجى تایبه‌ت بهبهڕێوهبهرایهتیهكان له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت : لهئاكامى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مرۆ سەرنشینێک کەپیشەی پێشمەرگەیە بەناوی (پشتیوان حەمە ڕەشید ) لەدایکبووی 1989 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارگیانی لەدەستداوه و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوو.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیان ڕاشیگه‌یاند : لەئێستادا تەرمی ناوبرا بەمەبەستی پشکنین هێنراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری کەلار و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکەش کراوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەند کراوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.