به‌رپرسێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ڕیزه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند ، كه‌ناوبراو یه‌كێك بووه له‌هاوڕێ و نزیكانى نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری پێشووى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ، عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لەکار کێشاوەتەوە و له‌ئێستادا له‌كوردستاندا نه‌ماوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتى سوید .
عوسمانى حاجی مه‌حمود له‌پێشووتردا نیگەرانی خۆی لە ئەدای كاری خانەی ڕاپەڕاندن و پشتگوێخستنی پێشنیار و ڕاوبۆچوونەكانی ڕاگه‌یاند بوو، وهنیگهرانى خۆشیى لەسەر ئەدای سیاسه‌تى بزووتنەوەكە و وه شێوازی ئیدارەدانی میدیای فه‌رمیی گۆڕان و چەند پرسێكی حزبیی نێوخۆیی بزووتنه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند بوو به‌خانه‌ى راپه‌راندن
سه‌رچاوه - باس نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.