وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیوەندی داین، بەڵام تا ئێستا دانوستان لەگەڵ ئەو هێزانە دەستی پێنەکردووە.
وەلید موعەلیم، وەزیری دەرهوەی سوریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا ، كه لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە پەیوەندیدان سەبارەت بەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزانەدان، بەڵام تا ئێستا دانوستان لەوبارەیەوە دەستی پێنەکردووە".
موعەلیم داواشی لە هێزەکانی سوپای ئەمریکا کرد، بە زووترین کات ناوچەی تنف لە باشوری سوریا جێبهێڵن.
وتەکانی موعەلیم، دوای ئەوە دێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشار ئەسەد، ڕایگەیاند دوو بژاردە لەبەردەم هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە، بژاردەی یەکەم دانوستاندنە لەگەڵ ئەو هێزە، لە ئەگەری سەرنەکەوتنی دانوستانیش هێز لە دژیان بەکاردەهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.