وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێك سەبارەت بە قەدەغەكردنی گۆشتی هیندی و هاوردەكردنی ئاژەڵ و مریشكی بەستوو دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3\6\2018، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە راگەیاندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو (بەوەكالەت) سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری (بەوەكالەت)، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرانی كەرەنتینەو به دواداچوون.
لەو راگەیاندراوەی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەوەش روون کراوەتەوە، کە لە كۆبوونەوەكەدا، چەند بڕیارێک دەرکران، وەک قەدەغەکردنی مۆڵەتی هاوردەکردنی گۆشتی گامێشی هێندی لە رۆژی 3/6/2018ەوە، هەروەها زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.
هاوکات ئاماژە بەوەش دراوە، کە پشكی پارێزگاكان لە هاوردەی مریشكی بەستوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو زیاد دەکرێت، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.