بڕیارە رۆژی دووشەممە 4-6-2018 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی بە کارتکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان و "گرانبوونی" نرخی سووتەمەنی کۆببێتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەکەی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشەممە لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستپێدەکات.
هەر لە کۆبوونه‌وه‌كه ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تاوتوێی گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و چارەسەرکردنی ئەو پرسە دەکرێت.
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌لێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره شه‌ست و دووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه سێ ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت كه بریتین له درووستكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر كه پێكدێت له سه‌دا شه‌ستی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و سه‌دا چلی فه‌رمانبه‌رانی حكوومی.
ته‌وه‌ری دووه‌میش برییته له سیسته‌می كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان نه‌هێشتنی مۆنۆپول كردنی په‌خشی كه‌ناڵه لۆكالییه نێوخۆییه‌كان له قازانجی خه‌ڵك .
سێیه‌م خاڵیش بریتیه له هۆكاریهكانی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه نابێت نرخی به‌نزین له‌چاو پارێزگاكانی دیكه به‌رزتر بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.