Erbil 7°C شەممە 11 کانوونی دووەم 08:00

فەرمانی گرتن بۆ رێبوار تاڵەبانی ده‌رده‌چێت

له‌ دوای 16ی ئۆکتۆبەر بریاری سیاسی دژی كورد ده‌رده‌چێت
کوردستان TV
#7
100%


دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.

له‌ دوای 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایه‌نێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووکیاندا له‌م رۆژه‌وه‌ بریاری سیاسی له‌ دژی كورد په‌یره‌و ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌بریاری سیاسی چه‌ندان به‌رپرس ئه‌م شاره‌ لاداوه‌ و كه‌سی عه‌ره‌ب له‌ شوێنیان دانراوه‌و چه‌ند به‌رپرسی دیكه‌ش بریاری گرتنیان بۆ ده‌رچووه‌.

فه‌رمانه‌كه‌ی دادگا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، واژووی دادوه‌ر سه‌باح مه‌جید ئیبراهیم-ی له‌سه‌ره‌ كه‌ دادوه‌رێكی كورده و داوایكردووه‌ رێبوار تاڵه‌بانی بهێنرێته‌ به‌رده‌م دادگا به‌و پێیه‌ی سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه‌.

لە نووسراوەكەی دادگا هاتووە، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك فەرمانی گرتنی دەردەچێت، پێویستە پۆلیس و دامەزراوەكانی بەرپرس بەپێی مادەی ژمارە 331 یاسای سزادانی عێراقی جێبەجێی بكەن.

ئەو نووسراوەی دادگای كەركووك لە كاتێكدایە ڕێبوار تاڵەبانی لە چەند یاداشتی پێشووی ڕەتی كردەوە بچێتە شاری كەركووك و كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە سەرپەرشتی بكات و كەركووكی بە داگیركراو ناو بردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.