Erbil 22°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:20

په‌که‌که‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزێکی سوپای تورکیا

دوو سه‌رباز كوژران و یه‌كێكیش به‌ سه‌ختی برینداربووه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بۆ سه‌ر سوپای توركیا ، دوو سه‌ربازی توركیا كوژران و سه‌ربازێكیش به‌ سه‌ختی برینداربوو.

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ نووسراوه‌ی له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،  له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دروستكردنی رێگا له‌ نزیك سنووری عێراق، چه‌كدارانی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئامێری كاركردن له‌ ناوچه‌كه‌دا.

له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌ دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژران و سه‌ربازێكیش به‌ سه‌ختی برینداربووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ئه‌نادۆڵۆ 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.