لە پارێزگای بابل، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دژی خراپی دۆخی كارەبا شەوانە خۆپیشاندان ساز دەكرێت و شەوی ڕابردووش لە پارێزگای بابل لەكاتی چوونە سەر بەڕێوبەرایەتی كارەبا ئەندامێكی هێزە ئەمنیەكان تابلۆی سەرەكی هێنایە خوارەوە.
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی پارێزگای بابل كه نزیكه‌ی 130 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته خوارووی به‌غدای پایته‌خته‌وه، داوا له خه‌ڵكی پارێزگاكه ده‌كه‌ن، به‌شداریی له خۆپیشاندانێكی گه‌وره و یه‌كگرتوو بكه‌ن كه سه‌ر بكێشێت بۆ مانگرتن له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل و دژی خراپی كاره‌با و خزمه‌تگوزاریی ده‌نگ هه‌ڵبڕن.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بانگه‌شه‌ی زۆری بۆ كراوه‌و ته‌نانه‌ت به هاشتاگی "شۆڕشی گه‌وره و یه‌كگرتووی بابل" داوا ده‌كرێت سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كان پاڵپشتی سه‌رخستنی بن.
شەوی ڕابردووش لە پارێزگای بابل لەكاتی چوونە سەر بەڕێوبەرایەتی كارەبا ئەندامێكی هێزە ئەمنیەكان تابلۆی سەرەكی هێنایە خوارەوە.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندین خۆپیشاندان له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی عێراق دژی كه‌می كاره‌با و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست ئه‌نجامدراوون.
سه‌رچاوه:Kurdistan24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.