Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:59

‌هەزاران ماسی لەناوچوون

بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە
کوردستان TV
#7
100%

 

لە شەوی ڕابردووەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بڕاوە، سەرباری ئەوەیەیش بە هەزاران ماسی و بەرهەمەكانی كەوتنە وشكانی و زیانی گەورەیان بەركەوت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزە دروستبووە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە.

هاوکات بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە گرتنەوەی ئاوەکە بووەتەهۆی ئەوەی هەزاران ماسی لەناوبچن.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە: گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەكاتێكدایە 1ی حوزەیران كاتی بەردانەوەی ئاوە نەوەك گرتنەوەی،  هەرێمی كوردستانیش لەو بەروارە ئاو بۆ خواروو و ناوەڕاستی عیراق بەردەداتەوە، بەڵام بەداخەوە كۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی بەردانەوەی ئاو هەڵساوە بە گرتنەوەی و ئەمەش بۆ دووەم جارە ئاو دەگرێتەوە.

هاوكات دووپات لەوەیش كراوەتەوە كە بەڕێوەبەری گشتی بەندا و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پێوەندیدایە لەگەڵ  وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكوومەتی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.