Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:15

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداو : ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتۆتەوەو کێشه‌ى ئاو خواردنه‌وه‌ى بۆ قه‌ڵادزێ دروست کردووه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداو كۆگاكانى ئاو له‌وه‌زاره‌تى كشتوكال رایده‌گه‌یه‌نێت ، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 2/6/2018، كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچوكی گرتۆتەوە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە و بەهۆیەوە كێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی شاری قەڵادزە دروستبوە و ئاوی خواردنەوە دابەش نەكراوە.
گرتنەوەی ئاوی زێی بچوك لەكاتێكدایە 1- 6-  كاتی بەردانەوەی ئاوە نەوەك گرتنەوەی،  هەرێمی كوردستانیش لەو بەروارە ئاو بۆ خوار و ناوەڕاستی عێراق بەردەداتەوە، بەڵام بەداخەوە كۆماری ئسیلامی ئێران لە جیاتی بەردانەوەی ئاو هەڵساوە بە گرتنەوەی و ئەمەش بۆ دووەم جارە ئاو دەگرێتەوە.
لەگەڵ دروست بوونی كێشەكە رێباز حەملان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم و  سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر  و لایەنە پەیوەندارەكان لە پەیوەندی بەردەوام دایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.
هەروەها  بەڕێوەبەری گشتی بەندا و كۆگاكانی ئاو لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەیوەندی دایە لەگەڵ  وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی عێراقی فیدرال.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.